قەزاى شێخان
سیستمى غازى فڕنێک تەقیەوە و شەش دوکان و شوقەیەکى سووتاند
964+
هیڤی دێوالی-دهۆک
بەهۆى تەقینى سیستمى غازى فڕنێک لەناو بازاڕى قەزاى شێخان، شەش دووکان و شوقەیەک سووتان.
کەمێک لەمەوبەر، سیستمى غازى فڕنێک لە ناو بازاڕى قەزاى شێخان توشى تەقینەوە بوو و بەهۆیەوە شەش دووکان سووتان و شوقەیەکى سەر دووکانەکان سووتا.
رووداوەکە کاتژمێر 11:35 خولەک روویداوە و هەرزوو تیمەکانى بەرگرى شارستانى گەیشتە شوێنەکە و ئاگرەکەیان کۆنتڕۆڵکرد.
شایەدحاڵێک لە شوێنى رووداوەکە ئەوانەى بە 964 وتووە و تائێستا لایەنى فەرمى هیچ قسەیەکى لەسەر ئەو رووداوە نەکردووە، بەڵام وەک ئەوەى شایەدحاڵەکە باسى دەکات، زیانى گیانى نەبووە.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح