بایی دەفتەرێک دۆلارە
لە قەزای خورماڵ زێڕدزێک دەستگیرکرا
فەرهاد حەسەن
پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە بلاویکلردەوە ئەمڕۆ کەسێکیان دەستگیرکردووە بایی دەفتەرێک دۆلار زێڕی لە دوکانێکی زەڕنگری دزیبوو و دانیشی بە تاوانەکەی دا ناوە.
هەواڵ با پۆلیس گەیشت دوو تۆماتبار لە دوکانێکی زەڕەنگەریدا لە خورماڵ بەبڕی 10 هەزار دۆلاری ئەمریکی زێڕ دەدزنم دوای بەدواداچوون توانیان کەسێک لەو دووانە دەستگیر بکەن.
پۆلیس دەڵێت، بنکەی پۆلیسی خورماڵی سەربە بەڕێوەبەرایەتیەکەیان دەستیانکرد بە لێکۆڵینەوە و هەڵگرتنەوەی کامێرای چاودێری توانیان تۆمەتباری سەرەکی بەناوی (ن .ف. ع) تەمەن 41 ساڵ رەگەز مێ دانیشتوی دەرەوەی سنوری پارێزگای هەڵەبجە، بە بڕیاری دادوەر بەپێی مادەی 446 لە یاسای سزادانی عێراقی لە ماوەیەکی کەمدا دەستگیر بکەن.
لەبەردەم دادوەر دانی بە تاوانەکەیدا ناوە و دە ستیشیان بەسەر بڕێک لەو زێڕەدا گرتووەکە دزیبوی ، باس لەوەش کراوە فەرمانی گرتن بۆ تۆمەتباری دووەم دەرچوە بەهەمان مادەی یاسایی 446 یاسای سزادان و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکە بەردەوامە و هێزەکانی پۆلیس لە هەوڵدان بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتباری دووەم.