پەیامى هاندەران بۆ ئۆنداڤى کوردان و ئەڵمانیا

964+

ژوورى هەواڵ

زۆرینەى هاندەرانى مۆندیال، هیوایان بە ئەڵمانیا و ئۆنداڤى کوردان هەیە کە لە مۆندیال شتێک بە شتێک بکەن.

پەیامنێرى 964 لە شارى هەولێر، ژمارەیەک هاندەرى وەرزشى وەرگرتووە کە سەیرى یارییەکانى مۆندیال دەکەن، زۆربەیان پێیانوایە ئەڵمانیا وەزعى باشە و دەتوانێت بگاتە قۆناغە هەستیارەکان.

لەبارەى ئۆنداڤى کوردانەوە کە لە ریزەکانى هەڵبژاردەى ئەڵمانیایە، زۆربەى هاندەران بە بوونى ئەو یاریزانە دڵخۆشن و هیوا دەخوازن، ببێتە گۆڵکارى مۆندیال.