لە سنووری ناحیەی تەکیە

بەهۆی رووداوی هاتوچۆوە خوشک و برایەک گیانیان لەدەست دا.

964+

عەزیز عربدوڵا – چەمچەماڵ

دەرنگانێکی ئەمشەو 24.12.2024 لەسەر رێگای گوندی خوامراو لە ناحیەی تەکیە رووداوێکی هاتوچۆ روویداو خوشک و برایەک گیانیان لەدەستداوە.

شەریف رەحیم جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی چەمچەماڵ بە 964ـی وت ،” کەمێک پێش ئێستا دوو هاوڵاتی گەیەنراونەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی چەمچەماڵ کە بەهۆی رووداوی هاتوچۆوە گیانیان لەدەستداوە.

وتیشی،”پێش ئەوەی بگەن بە نەخۆشخانە گیانیان لەدەست داوە،  لەئێستاشدا تەرمەکانیان رادەستی پزیشکی دادی چەمچەماڵ کراوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، دوو هاوڵاتیەکە بەڕەگەز کوردن و خوشک و برای یەکترن و یەکێکیان تەمەنی 38 ساڵە ئەوی دیکەش تەمەنی 39 ساڵە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

منداڵێکی چوارساڵان بە رووداوی هاتوچۆ گیانی لەدەستدا

منداڵێکی چوارساڵان بە رووداوی هاتوچۆ گیانی لەدەستدا