نرخی نەوت زیاتر بەرزبووەوە
105 دۆلارە
نرخی نەوت بەرەو دابەزین دەڕوا
ژووری هەواڵ
دوای بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە چەند رۆژی رابردوودا، ئەمڕۆ کەمێک دابەزیوە و نرخی بەرمیلێک سەروو 105 دۆلارە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 17.9.2026 و لەکاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانی نەوت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 105 دۆلار و 7 سنەت دیاری کراوە و نرخەکەی بەراورد بە دوێنێ ئێوارە بەڕێژەی 0.10٪ دابەزیوە.
هاوکات نرخی یەک بەرمیل نەوتی سووکی تەکساس بە 102 دۆلار و 2 سەنت مامەڵە دەکرێت و ئەویش نرخەکەی بەڕێژەی 0.21٪ دابەزیوە.
ئەم هەڵبەز و دابەزەی نرخی نەوت دوای ئەوە دێت کە گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران لە گەرووی هورمز خەریکە پەرە دەستێنێتەوە، لەلایەکی دیکەشەوە ئاڵۆزیەکانی یەمەن و نزیکبوونەوەی حوسییەکان لەداخستنی تەواوەتی گەرووی بابولمەندەب، هۆکارێکی دیکەیە.
بەڵام ئەوەی هەیە ئێتس اکە ترەمپ دەڵێت نزیک بوونەتەوە کۆتایی هاتنی شەڕ لەگەڵ ئێران کاریگەری هەیە و نرخەکەی بەرەو دابەزین دەبات.