1400 مێگاوات زیاد بووە

دۆخی کارەبای هەرێم بەرەو ئاسایی بوونەوە چووە

964+

توانا نەقی

دوای گواستنەوەی گاز لە کێڵگەی کۆرمۆر بۆ وێستگەکانی بەرهەم هێنانی کارەبا ئێستا دۆخی کارەبا ئاسایی بووەتەوە.

وەزارەتی کارەبای هەرێم بڵاویکردەوە، دوای هەوڵەکانی هەردوو وەزارەتی کارەباو وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و بە هەماهەنگی لەگەڵ کۆمپانیای داناغاز، پرۆسەی گواستنەوەی گاز لە کێڵگەی کۆرمۆر بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا بەرەو ئاساییبوونەوە چووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەچەند کاتژمێری رابردوودا 1400 مێگاوات کارەبا بۆ ناو تۆڕی کارەبای نیشتمانی گەڕاوەتەوە و دۆخی کارەبا بەرەو ئاسایی بوونەوە چووە.