ورد و درشت
شەوى رابردوو چى روویدا؟
964+
وریا فەتاح
شەوى رابردوو و ئەم بەرەبەیانە، زۆر شت روویاندا و قسەى نوێ کران، ئاگرەکەى هەولێر و قسەکانى ترەمپ یەک لەیەک گەرمتر بوون. کورت و پوخت بزانە چى روویداوە.
لەسەر ئاستى ناوخۆ ئەمانە روویاندا:
📌شەوى رابردوو، لە باڵەکایەتى خوشک و برایەک بە تەزووى کارەبا لەناو رووبارى گەورەى باڵەکایەتى گیانیان لەدەستدا.
📌براکە بەر تەزوو کەوتووە و خوشکەکە چووە رزگارى بکات، ئەویش گیانى لەدەستداوە.
📌درەنگانێکى شەوى رابردوو، کۆگایەکى سووتەمەنى لەسەر رێگاى هەولێر- کەرکوک، ئاگرى گرت.
📌دواى نۆ کاتژمێر، ئەم بەیانییە لەلایەن 20 تیمى بەرگرى شارستانییەوە کۆنترۆڵکرا.
📌خاوەنەکەى بە 964ـى وت: 50 دەفتەر زیانى پێگەیشتووە.
دواى نۆ کاتژمێر ئاگرەکەى سەر رێگاى کەرکوک کۆنترۆڵکرا
📌لەسەر ئاستى دەرەوەش ئەمانە هەبوون:
📌ترەمپ قسەى کردووە و دەڵێت لە قۆناغى کۆتایى جەنگەکەدان.
📌وەک هەمیشەش وتى،”ئێران دەپاڕێتەوە بۆ ئەوەی رێککەوتنمان لەگەڵ بکات”.
📌بەپێى ماڵپەڕى ئەکسیۆس، هەفتەى داهاتوو لە پەراوێزى کۆبوونەوەکانى نەتەوە یەکگرتووەکان، لەبارەى ئێرانەوە قسە دەکات.
📌وڵاتانى کەندا و زۆرترین قسەیان بۆ دەکرێت لەلایەن ترەمپەوە.
📌وەک ئەکسیۆس باسى دەکات، چاوەڕوان دەکرێت ترەمپ وڵاتانی کەنداو لە بیرۆکەکانی ئەمریکا بۆ ستراتیژی دوای جەنگ ئاگادار بکاتەوە.
📌وەزارەتى دەرەوەى ئێرانیش دەڵێت، عیراقچى و فەرماندەى سوپاى پاکستان بە تەلەفون قسەیان کردووە.
📌بن سەلمان و ماکرۆنیش لە تەلەفونەوە، پێشهاتەکانى ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.
📌ئەنجومەنى نوێنەرانى ئەمریکا، دەنگیدا بە توندکردنەوەى سزاکان و سەپاندنى باج بەسەر رووسیادا.
📌وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکاش قەدەغەى پێدانی ڤیزا بە ئەندامانی رێکخراوی رزگاریخوازی فەلەستین و بەرپرسانی دەسەڵاتی فەلەستینی درێژکرایەوە.