بۆ هەفتەى داهاتوو
دادگاییکردنى لاهور شێخ جەنگى دواخرا
964+
دیلان محەمەدحەزا- سلێمانى
کەمێک لەمەوبەر، بەبێ هیچ بڕیارێک دادگاییکردنى لاهور شێخ جەنگى و گیراوانى دیکەى لالەزار، دواخرا.
دانا تەقییەدین، وتەبێژى تیمى پارێزەرانى گیراوانى لالەزار بە 964ـى وت،”لە دانیشتنەکەدا، وتە لە لاهور شێخ جەنگى، پۆڵاد شێخ جەنگى و رێبوار حامید حاجى غالى، وەرگیراوە”.
وتیشى،”هیچ وادەیەک بۆ دادنیشتنى داهاتوو دیارینەکراوە”.
دانا تەقیەدین وتەبێژى تیمى پارێزەرانى گیراوانى لالەزار بە 964ـى وت،”رۆژى یەکشەممەى داهاتوو، پێمان دەڵێن کە دانیشتنى داهاتوو دەکەوێتە چ رۆژێکەوە”.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح