گەرمیان هاوینێکى تەواوە

سبەی پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە و ئەگەری خۆڵبارین هەیە

964+

وریا فەتاح

بەپێی نوێترین پێشبینییەکانی کەشوهەوا بۆ هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ پێنجشەممە (17ی ئەیلوولی 2026) کەشێکی جێگیر و ئاسمانی ساماڵ ناوچەکە دەگرێتەوە، بەڵام بۆ سبەی هەینی گۆڕانکاری بەسەر کەشوهەوادا دێت و پلەکانی گەرما بەرزتر دەبنەوە لەگەڵ ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزوخۆڵ.

کەشناسى پێشبینى کردووە، بۆ ئەمڕۆ، پلەکانی گەرما جێگیرن و نزیک دەبن لەو پلەیانەی کە دوێنێ تۆمارکراون.

گۆڕانکارییەکە لە سبەینێ زیاتر دەبێتـ جگە لە هەندێ پەڵەهەور، پێشبینى دەکرێت لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆدا خێرایی با چالاک بێت و هەندێک جار دەگاتە سەرووی 30 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا. بەهۆی ئەمەشەوە، ئەگەری بەرزبوونەوەی کەمێک تۆزوخۆڵ هەیە.

هەروەها پلەکانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ کەمێک بەرزتر دەبنەوە و گەرمیان بە 44 پلەی سیلیزی گەرمترین ناوچە دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ و سبەی بە پلەی سیلیزی بەم شێوەیەیە:

هەولێر: ئەمڕۆ (39) – سبەی (40)
سلێمانی: ئەمڕۆ (36) – سبەی (38)
دهۆک: ئەمڕۆ (37) – سبەی (38)
هەڵەبجە: ئەمڕۆ (40) – سبەی (41)
گەرمیان: ئەمڕۆ (42) – سبەی (44)
زاخۆ: ئەمڕۆ (39) – سبەی (40)
چەمچەماڵ: ئەمڕۆ (38) – سبەی (39)
ئاکرێ: ئەمڕۆ (37) – سبەی (39)
پیرمام: ئەمڕۆ (33) – سبەی (35)
حاجی ئۆمەران: ئەمڕۆ (29) – سبەی (29) (فێنکترین ناوچە دەبێت).