کفری

ماتۆرسکیلێک و جێبێک بەیەکیاندا کێشا و گەنجێک گیانی لەدەستدا

ژێوار خدر

شەوی رابردوو لە گەڕەکی نەورۆزی ناو شاری کفری، رووداوێکی هاتوچۆ لە جۆری پێکدادان لەنێوان ماتۆڕسکیلێک و ئۆتۆمبێلێکی جۆری جێب لاریدۆ روویدا و بەهۆیەوە لێخوڕی ماتۆڕسکیلەکە گیانی لەدەستدا.

هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، لێخوڕی ماتۆڕسکیلەکە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە، دوای ئەوەی گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار، بەپەلە رەوانەی سلێمانی کراوە، بەڵام لەوێ گیانی سپاردووە.

دەشڵیت، ئێستا تیمەکانی هاتوچۆ هێڵکارییان بۆ شوێنی رووداوەکە کردووە و لێکۆڵینەوە لە هۆکار و چۆنیەتی پێکدادانەکە لەنێوان ماتۆڕسکیلەکە و ئۆتۆمبێلە جێبەکەدا بەردەوامە.