ئەمڕۆ
پێنج ساڵ بەسەر کۆچى دوایى هونەرمەندى دیارى کورد سابیر کوردستانى تێدەپەڕێت
وریا فەتاح
بۆ وەسفى جوانى نەجیبەى، هەموو خۆزگە و ئاواتى ئەوەبوو لەم ژیانەدا چاوێکى هەبوایە، بەڵام بەبێ بینایى چاوەکانى هونەرێکى ناوازەى لەدواى خۆى جێهێشت و ئەمڕۆش یادى شەش ساڵەى کۆچى دواییەتى.
سابیر محەمەد ناسراو بە “سابیر کوردستانى” ساڵی 1955 لە کەرکوک لەدایکبووە و خاوەنی چەندین ئاواز و گۆرانی کوردییە کە وەک خۆی دەڵێت، زۆربەی گۆرانییەکانی رووداوێکی راستییان لەپشتەوەیە، بەتایبەتیش ئەوانەی خۆی تێکستی بۆ نووسیبوون.
هونەرمەند سابیر کوردستانی لە منداڵییەوە بینایی لەدەستدابوو، بەڵام ئەوە رێگر نەبوو لەبەردەم توانا و بەهرەکەی و ساڵی 1970 دەستی بەکاری هونەری کرد.
چەندین گۆرانى ئەو هونەرمەندە تائێستاش بە زیندوویى ماونەتەوە، بەتایبەت گۆرانى “خۆزگە لەم دنیایەدا”.
یەکەم بەرهەمی ساڵی 1971 لە تەلەفیزیۆنی کەرکوک تۆمار کرا و رۆژی 10.8.2020 بە کۆرۆنا کۆچی دوایی کرد و سێ کچ و کوڕێکی لە دوای خۆی جێهێشت.