وێنەی وێبسایتی رێگای زانکۆ کە بۆ وەرگرتنی ئەنجامی زانکۆلاین دیاریکراوە
بۆ زانکۆ و پەیمانگاکان
زانکۆلاین کارا کرا؛ زیاتر لە 40 هەزار دەرچوو داواکارى پێشکەش دەکەن
964+
وریا فەتاح
لە کاتژمێر 8:30 خولەکى ئەم بەیانییەوە، زانکۆلاین بۆ دەرچووانى پۆلى 12ـى ئامادەیى کارا کرا، وەزارەتى خوێندنى باڵا ئاشکراى دەکات کە بۆ ئەمساڵ زیاتر لە 40 هەزار دەرچووى پۆلى 12ـى ئامادەیى، لە زانکۆلاینەوە داواکارى پێشکەش دەکەن بۆ وەرگرتنیان لە زانکۆ و پەیمانگاکان.
ماوەى هەشت رۆژ و تا 24.9.2026، بۆ دەرچوانى 12ـى ئامادەیى بە کارایى بمێنێتەوە.
دەچوان دەتوانن لە رێگەى وێبسایتى (www.regayzanko.com) فۆرمی وهرگرتن له زانكۆ و پهیمانگهكان پڕبكهنهوە و پێشكهشی بكهن، ههروهك دهرچوان دهبێت سەردانی خوێندنگەکانی خۆیان بکەن بەمەبەستی وەرگرتنەوەی ناوى بەکارهێنەر و وشەى تێپەڕ (Username) و (Password).
هەروەها بۆ بهرچاوڕونی زیاترى دهرچوانی پۆلی دوانزهى ئامادەیی و ئاشنابونیان به سیستمهكانی وهرگرتن (زانكۆلاین، پارالێل، ئێواران) دەتوانن سەردانی وێبسایتى (www.regayzanko.com) بکەن و رێبەرى وەرگرتن بە وردى بخوێننەوە وەک بنچینەیەک بۆ پڕکردنەوەى فۆرمەکانیان، یان دەتوانن سەردانى مەڵبەندەکانى راوێژکارى زانکۆکان بکەن بۆ وەرگرتنى روونكردنهوهی پێویست لهسهر چۆنیهتیی پڕكردنهوهی فۆرمی وهرگرتن به سیستمه جیاوازهكان.
وەزارەتى خوێندنى باڵا لە راگەیەندراوێکدا جەختى کردووەتەوە کە وەرگرتن لە زانکۆکان بەپێی ریزبەندی ئەو کۆلێژ و بەشانە دەبێت کە دەرچوان لە زانکۆلاین پێشکەشی دەکەن بە رەچاوکردنی کۆنمرەی خوێندکار/ قوتابى، بۆیە پێویستە بە وردی ریزبەندیی ئەو کۆلێژ و بەشانە دیاری بکەن کە ئارەزوو دەکەن خوێندنی تێدا تەواو بکەن، هەروەها پێویستیشە دەرچوانى پۆلى دوانزە لەگەڵ کاراکردنی زانکۆلاین دەست بکەن بە پێشکەشکردن و کارەکانیان دوا نەخەن بۆ کۆتا ڕۆژەکانی زانکۆلاین.
چاوەڕێ دەکرێت بۆ ئەمساڵ (40716) دەرچوى (زانستى، وێژەیی، پیشەیی، خوێندنگە نێودەوڵەتییەکان) لە یەک کاتدا داواکارى بۆ زانکۆلاین پێشکەش دەکەن، بەشێوەیەک (30847) دەرچو لە بەشى زانستى، (7923) دەرچو لە بەشى وێژەیی، (1240) دەرچوى ئامادەییە پیشەیی، (706) دەرچوى خوێندنگە نێودەوڵەتییەکان، داواکارى بۆ (680) بەش لە هەرسێ جۆر خوێندنى (زانکۆلاین) و (پارالێل) و (ئێواران) بۆ ساڵى خوێندنى (2026-2027) لە (16) زانکۆى حکومى لە هەرێمى کوردستان پێشکەش دەکەن.