ژاراوە
لە رووداوێکى هاتوچۆدا سێ کەس گیانیان لەدەستدا
964+
وریا فەتاح
کەمێک لەمەوبەر، لە دەروازەى ناحیەى ژاراوە، رووداوێکى هاتوچۆ لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل روویدا و بەهۆیەوە سێ کەس گیانیان لەدەستدا.
راستى زوودیى، لێپرسراوى راگەیاندنى فریاکەوتنى نەخۆشخانەى قەڵادزێ بە 964ـى وت،”رووداوەکە لە دەروازەى ناحیەى ژاراوە لە نیوان دوو ئۆتۆمبێل روویداوە و سێ تەرم گەیەندراونەتە فریاکەوتنى قەڵادزێ”.
وتیشى هەرسێ کەسەکە پیاون و تەمەنیان 43،45،80 ساڵن و یەکێک لەوان میوان بووە و دانیشتووى شارى سەردەشتە و دوانەکەى تریش یەکیان دانیشتووى کوزینەى ژاراوە و ئەوەی تریش دانیشتووى قەڵادزەیە.
رووداوەکە لە نێوان دوو پیکاب بووە و بە دیاریکراوى لە دەروازەى ناحیەى ژاراوە لە نێوان هەردوو بەنزینخانەى ئاکام و دەرگەڵە روویداوە.