بەفر و وشکە سەرما نامێنێت
پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە و نمەبارانیشمان دەبێت
964+
شۆڕش قادری
ئەم دوو رۆژە کەشەکە گونجاو دەبێت و پلەی گەرما کەمێک بەرزدەبێتەوە، لە ناوچە شاخاوییەکانیش ئەگەری نمەباران هەیە.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ دووشەممە 23.12.2024 ئاسمان بەگشتى نیمچە هەور دەبێت و ئەگەرى نمە بارانى کەم هەیە لە بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکانى پارێزگاکانی دهۆک و هەولێر.
بۆ سبەی سێشەممەش، کەشەوهەوا بەهەمان شێوەی ئەمڕۆ دەبێت و گۆڕانکارییەکی ئەوتۆی بەسەردا نایەت، تەنیا پلەی گەرما بەروارد بە ئەمڕۆ کەمێک بەرزتر دەبێتەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر: 17 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 15 پلەی سیلیزی
دهۆک: 16 پلەی سیلیزی
کەرکوک: 17 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 14 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 15 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 7 پلەی سیلیزی
سۆران: 8 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 19 پلەی سیلیزی