دواى رۆژێک هێشتنەوەى
گەرێندرایەوە بۆ سروشت؛ سوچەڕەکە ئازاد کرا
964+
وریا فەتاح
دواى رۆژێک هێشتنەوەى لە بەشى پۆلیستى دارستان و ژینگەى کەلار، سوچەرەکە ئازاد کرا.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان وژینگەى گەرمیان بڵاوى کردەوە، دوای ئەوەی دوێنێ هاووڵاتیەک ئاگاداری بەشی پۆلیسی دارستان وژینگەی کەلاری کردەوە لە گەڕەکی حەمرین لە هەبوونی (سووچەڕێک) پاش وەرگرتنی رەزامەندی دادوەری لێکۆڵینەوەی کەلار، سوچەڕەکەیان هێنایە بەشی کەلار.
روونیشى کردووەتەوە کە بە فەرمانى دادوەرى لێکۆڵینەوە، ئەمڕۆ لەلایەن بەڕێوەبەری بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی کەلار، سوچەرەکە گەڕێندرایەوە بۆ باوەشی سروشت.
هەر سووچەرەکە نا، دوو باڵندەى جۆرى “واشە”، کە ئەویش هاوڵاتییەک هێنابووى، لەگەڵ سوچەرەکە گەرێندرانەوە بۆ سروشت.