لە گوندى بەرزێوە کەسێک خنکا

رواندز

ئاکام غەفور- سۆران

کەمێک لەمەوبەر،  کەسێک لە گوندى بەرزێوەى سنوورى قەزاى رواند خنکا.

رەوەند هاودیانی، وتەبێژی بەرگری شارستانی سۆران بە 964ـی راگەیاند کە تەرمى کەسەکە دەرهێندراوەتەوە و رەوانەى پزیشکى دادى رواندز دەکرێت.

وتیشى،”کەسکە دانیشتووى گوندى سیدکانە و ناوى (خ.ع)ـە, پیشەی مامۆستای عەرەبیە و تەمەنی نزیک 30 ساڵە و خێزاندارە
لە رووبارى گەورەى باڵەکایەتى لە گوندى بەرزێوە خنکاوە”.

بەوتەى رەوەند هاودیانى، لەسەرەتاى ئەمساڵەوە تا ئەمڕۆ، ئەوە هەشتەم حاڵەتى خنکانە کە لە سنوورى سۆران تۆمار دەکرێت.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح