دیمەنێک لە کارتی نیشتمانی عێراق _ وێنە: ئاژانسەکان
لە دەرەوەی عێراق
وێستگەی نوێ بۆ کارتی نیشتمانی و پاسپۆڕت دەکرێتەوە
ئەحمەد مستەفا
وەزارەتی دەرەوە و ناوخۆی عێراق رێکەوتن لەسەر کردنەوەی وێستگەیەکی نوێ بۆ پێدانی پاسپۆرت و کارتی نیشتمانی لە چەند پایتەخت و شارێکی جیهان.
وەک لە راگەیەندراوی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە 10.8.2026 باسکراوە، ئامانج لەو هەنگاوە ئاسانکاریکردن و بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییە بۆ رەوەندی عێراقی لە دەرەوەی وڵات.
ئەمڕۆ وەزیری دەرەوە، فوئاد حوسێن، و بریکاری وەزارەتی ناوخۆ حوسێن عەوادی یەکیان بینیوە و رێکەوتوون لەسەر پڕۆسەکە.
لە دیدارەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی چۆنیەتی بەهێزکردنی هەماهەنگی نێوان هەردوو وەزارەت کرا بۆ باشترکردنی خزمەتگوزارییەکان بۆ عێراقییەکانی دەرەوەی وڵات و ئاسانکردنی مامەڵەکانیان.
هەروەها تاوتوێ کرا بۆ لادانی ئاستەنگەکانی بەردەم دەرکردنی پاسپۆرت و کارتی نیشتمانی و فراوانکردنی وێستگەکانی دەرکردنیان.