"بەپێی ماددەی چواری تیرۆر"

ئەنجامدەری تەقینەوەی بۆمبەکەی چەند رۆژی رابردووی داقوق دەستگیرکرا

964+

سیروان خورشید – دوزخورماتوو

هەواڵگری داقوق بەهاوکاری هێزە ئەمنییەکانی سنوورەکە، ئەمشەو پێنجشەممە 19.12.2024، ئەو تۆمەتبارەیان دەستگیرکرد، کە چەند شەوێک پێش ئێستا بۆمبێکی چێندراوی دەنگی لە بەردەم ژمارەیەک دوکانی قەزاکە تەقاندەوە و زیانی ماددی لێکەوتەوە.

عەقید محەمەد مەردان، بەڕێوەبەری پۆلیسی داقوق بە964ـی وت، دوای گەڕان و بەدواداچوونی چڕی هێزە ئەمنییەکان و هەواڵگری قەزای داقوق، ئەمشەو توانرا ئەو تۆمەتبارەی ئەنجامدەری تەقینەوەی بۆمبە دەنگییەکەی گەڕەکی خۆرز بوو، بە ماددەی چواری تیرۆر دەستگیر بکەن.

وتیشی، ئەو تۆمەتبارە پێشینەی تاوانکاری دیکەشی هەبووە و ئێستا لە ژێر لێکوڵینەوەی هێزە ئەمنییەکاندایە و دانی بەتاوانەکەشیدا ناوە.

رۆژی 12ی ئەم مانگە لە گەڕەکی خۆرزی قەزای داقوق، بۆمبێکی دەنگی لە بەردەم ژمارەیەک دوکان تەقێندرایەوە، تەنیا زیانی ماددی بەر دوکانەکان و دوو ئۆتۆمبێل کەوت و هیچ زیانێکی گیانی نەبوو.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

پەیامنێرمان نامەیەکی نارد؛ لە بەردەم دەرمانخانەیەک تە...

پەیامنێرمان نامەیەکی نارد؛ لە بەردەم دەرمانخانەیەک تەقینەوە روویداوە