لە رێگای کۆیە بۆ هەولێر دوو ئۆتۆمبێل پێکیاندادا و 11 کەس برینداربوون – وێنە؛ هاتوچۆی کۆیە
"برینی چەند کەسێکیان سەختە"
لە رێگای کۆیە بۆ هەولێر دوو ئۆتۆمبێل پێکیاندادا و 11 کەس برینداربوون
دەریا ئەحمەد – کۆیە
لەسەر رێگای کۆیە بۆ هەولێر دوو ئۆتۆمبێل پێکیاندادا و 11 کەس برینداربوون.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی کۆیە چەند وێنەیەکی دەعمەکەی داناوە و نووسیویەتی، ئەمشەو چوارشەممە 21.10.2026 لە رێگای کۆیە بۆ هەولێر و بەدیاریکراوی نزیک گوندی سماق شیرین، رووداوێکی هاتوچۆ لە جۆری پێکدادان لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل روویداوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، لە رووداوەکەدا هەردوو شۆفێری ئۆتۆمبێلەکان و نۆ کەسی دیکە برینداربوون.
دیاکۆ هەڵۆ بەرپرسی بەشی فریاکەوتن لە نەخۆشخانەی شەهید دکتۆر خالید لە کۆیە بە 964ـی وت، “سەرنشینانی یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان هێنرانە نەخۆشخانەکەمان کە چوار کەس بوون، سێ ژن و پیاوێک، تەمەنیان لەنێوان 25 بۆ 40 ساڵدایە”.
ئاماژەی بەوەشکرد، برینی سێ لە بریندارەکان سەخت بوو، بۆیە رەوانەی نەخۆشخانەکانی هەولێر کران.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری