گەڕاندنەوەی ژمارەیەک کۆچبەر لە لیبیاوە - فۆتۆ: ئەرشیفی 964
پێده‌چێت كورد بن
11 كۆچبه‌ر له لیبیاوه ده‌گه‌ڕێنه‌وه هه‌ولێر
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
کاربه‌ڕێكه‌ری باڵیۆزخانه‌ی عێراق له لیبیا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه گه‌ڕانه‌وه‌ی 11 كۆچبه‌ری عێراقی له لیبیاوه بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر راگه‌یاند.
ئه‌حمه‌د سه‌حاف به میدیای فه‌رمیی عێراقی وت، كۆچبه‌ره‌كان به بڕیاری خۆیان ده‌گه‌ڕێنه‌وه، له فڕۆكه‌خانه‌ی مه‌عیتیقه له لیبیاوه ده‌چنه توركیا و له‌وێشه‌وه ده‌گه‌ڕێنه‌وه هه‌ولێر.
پێده‌چێت ئه‌و كۆچبه‌رانه كورد بن و له‌و گه‌نجانه بن، كه رێگه‌ی لیبیاوه هه‌وڵی گه‌یشتن به ئه‌وروپایان دابێت.
ئاماژەی بەوەش کرد، باڵیۆزخانه‌ی عێراق له لیبیا بەردەوامە لە پێشکەشکردنی پاڵپشتی مرۆیی و پەیوەندیدار بە خزمەتگوزاری و کونسوڵگەری و پزیشکی بۆ کۆچبەران، بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگا و وەزارەتە نیشتمانییەکانی عێراق، هەروەها له‌گه‌ڵ وەزارەتی ناوخۆ و فه‌رمانگه‌ی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حكومه‌تی هەرێمی کوردستان.
سه‌حاف هۆشداریی بۆ گەنجان و خێزانەکانیان دووپاتکردەوە لە پەیوەندیکردن بە تۆڕەکانی قاچاخچێتی و بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە، تیشکی خستە سەر ئەو مەترسیانەشی کە کۆچبەران رووبەڕوویان دەبێتەوە، لەوانەش مەترسییەکانی خنکان و بێسەروشوێنبوون و چارەنووسێکی نادیار.