دیمەنی تاپلۆی سەر نوسینەگی کارتی زانیاری دیبەگە - مەلاقەرە.وێنە.بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی مەلا قەرە
چیتر پێویست ناکات بچنە مەخمور
ناحیەکانی دیبەگە و مەلا قەرە بوونە خاوەنی نوسینەگەی کارتی زانیاری
964+
توانا نەقی
نوسینەگەی کارتی زانیاری دیبەگە – مەلاقەرە کرایەوە و ئیتر هاوڵاتیانی ئەو سنوورە پێویست ناکات بۆ مامەڵەکانیان بچنە قەزای مەخمور.
بەڕێوەبەرایەتی ناحیەکە دەڵێت، ھاوڵاتیان دەتوانن لە ئەمڕۆوە سەردانی نوسینگەی کارتی زانیاری دیبەگە – مەلاقەرە لە سەنتەری ناحیەی مەلاقەرە بکەن بۆ رایی کردنی مامەڵەکانیان.
ئازاد جەوهەر بەڕێوەبەری ناحیەی مەلا قەرە بە 964ـی وت، رۆژانە دەبوو هاوڵاتیانی ئەم سنوورە لەگەڵ بەشێک لەو خەڵکەی کە مادەی 140ـن ئەو هەموو رێگەیە ببڕن و بچنە مەخمور، بۆیە کردنەوەەی نوسینگەی کارتی زانیاری کار ئاسانییەکی زۆریان بۆ دەکات.
وتیشی، ئەمە جگە لەوەی هەندێک هاوڵاتی لە رووی ئەمنیەوە نەیانتوانیوە بڕۆنە مەخمور بۆیە دەمێکە ئەو داواکارییەیان کردووە و بینای خۆیان هەبووە تەمیا ئەوەیە کە نوسینگەکەیان کردووەتەوە و تەواو.
بەڕێوبەرەی ناحیە ئاماژەی بەوەشکرد، چەن فەرمانبەرێکیان لە مەخمورەوە ناردووتە نوسینگەکە و ئەانیش وەح ناحیە هاوکار دەبن لە رایی کردنی کارووبارەکانی رۆژانەیان.
نەحیەی مەلاقەرە سەربە قەزای مەخمورە و لە ووی ئیدارییەوە سەربە پارێزگای هەولێرە و ئەو نوسینگەیەش کە لێی کراوەتەوە سەر بە بەڕێوبەرایەتی جنسیە و ئیقامەی نەینەوایە.