نزیکەی سێ ساڵە تەواو نەبووە

کارەکانی نۆژەنکردنەوەی رێگای هەولێر – خەبات دەستیپێکردەوە

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

پارێزگاری هەولێر دەڵێت، دوای وەستانێکی کاتی بەهۆی بارانبارین، جارێکی تر کارکردن لە پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی دووسایدی هەولێر – خەبات دەستیپێکردەوە.

ئومێد خۆشناو لە فەیسبووکی خۆی پۆستی کردووە و نووسیویەتی، پڕۆژەکە لە یەکتربڕی عەلوەی هەولێر تا بازگەی کۆنی کانی قڕژاڵە دەگرێتەوە، درێژییەکەی نزیکەی پێنج پێنج کیلۆمەترە.

هەروەها ئاماژەی بەوەداوە، کارەکانی پڕۆژەکە بە نزیکەی ( چوار ملیار و پێنج سەد ملیۆن دینار ) لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگای هەولێر جێبەجێ دەکرێت.

“ئەم رێگایە یەکێکە لە رێگا سەرەکی و ستراتیژییەکانی پارێزگای هەولێر و تەواوکردنی کاریگەرییەکی زۆری دەبێت لەسەر کەمکردنەوەی جەنجاڵی و پاراستنی سەلامەتی گیانی هاوڵاتیان و گەشتیاران”، ئومێد خۆشناو وادەڵێت.

رێگای هەولێر – خەبات لە 3.7.2023 دەست بە نۆژەنکردنەوەی کراوە و نزیکەی سێ ساڵە کاری تێدادەکرێت و جار جارەش کارکردن تێدا وەستاوە.

بەشێک لە رێگای سەرەکی هەولێر - خەبات دادەخرێت

بەشێک لە رێگای سەرەکی هەولێر - خەبات دادەخرێت