پێش ئەوەی گەرما بێت

جارێکی دیکە بازاڕی لەنگەی هەولێر رێکخرایەوە

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

سەرۆکایەتی شارەوانیی هەولێر (پێش ئەوەی تا بگرێت بەڕە بەخۆیدا دەدات) و بازاڕی لەنگەیان رێکخستەوە، بۆ ئەوەی لەگەڵ هاتنی گەرما لە ئاگرکەوتنەوە بەدووربێت.

شارەوانیی هەولێر ئەمڕۆ یەکشەممە 3.5.202 رایگەیاند، لیژنەکانی بەدواداچوون و لادانی زێدەڕۆییەکان لەلایەن تیمەکانیان لە بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی چوار لەگەڵ پۆلیسی شارەوانی بەردەوامە .

دەشڵێن، بە مەبەستی رێکخستنەوە و بردنەژوورەوەی کەلوپەلەکانیان لە شەوان و هەڵنەواسینی پەردە لە بەردەم دوکانەکانیان کە هۆکارێکە بۆ مەترسییەکانی کەوتنەوەی ئاگر، بازاڕەکە رێکخرایەوە.

شارەوانیی هەولێر ئاماژە بەوە دەکات، ئەم کارە لە پێناو پاراستنی سەروماڵی خاوەن کار و کاسبکارانی بازاڕەکەیە.

ئەمە جاری یەکەم نییە بازاڕەکە رێکدەخرێتەوە و چەند جارێکی دیکەش تیمەکانی شارەوانی و لابردنی زێدەڕۆیی بازاڕەکەیان رێکخستووەتەوە.

پێشتر چەند جارێک بازاڕی لەنگەی هەولێر دووچاری سووتان بووەتەوە، کە زەرەر و زیانی زۆری بە کاسبکارانی بازاڕەکە گەیاندووە، دواجاریان لە 8.4.2024 بوو، کە ئاگرێک لە بازاڕی لەنگەی هەولێر کەوتەوە و بە هۆیەوە 41 دوکان بە تەواوی سووتان مانگێک پێش ئەو رێکەوتەش بازاڕەکە سووتا و بە زیانێکی زۆرەوە کە ئەو کات ئاماژە بەوەکرا 185 دوکان سووتاون و زیانی ماددیی زۆریان لێکەوتووە.

شەوان چاودێری بازاڕی لەنگەی هەولێر دەکرێت

شەوان چاودێری بازاڕی لەنگەی هەولێر دەکرێت