"لە ئێران شەڕە بۆ من غازم نەبێ"

بەشێک لە غازی کەرکوک رەوانەی بەغدا دەکرێت و شۆفێرانی پاس ناڕازین

964+

کاروان ساڵحی – کەرکوک

شۆفێرانی پاسی هێڵەکانی گواستنەوە لە کەرکوک دژی نەبونی غاز گردبوونەوە و دەڵێن، چارەیەکیان بۆ نەدۆزنەوە مانگرتنی سەرتاسەری رادەگەیەنن.

رەعد ساڵح یەكێک لەو شۆفێرانە قسەی بۆ مایکی 964 کردووە و دەڵێت، رۆژناڕۆژێک بڕی 35 لیتر بەنزینمان پێدەدرێت، بەشە غازەکەیان لێبڕیوین و پێمان نادەن و بەرپرسان دەڵێن، کەمبووەتەوە و نییە پێتان بدەین، لەکاتێکدا لە شوێنێک دەژین ژێرمان هەمووی نەوتە”.

“لە ئێران شەڕە من غازم نییە، بۆ بۆ ئیدارەی حکومییەکان هەیە بۆ ئێمە نییە، بۆ دەینێڕن بۆ بەغدا نایدەن بە ئێمە؟”، ئەمە هەمووی بۆتە پرسیار بۆ رەعد ساڵح و دەڵێت، هەموو شتێک گرانبووە بەڵام ئەوان هەر بە 500 دینار نەفەر دەگوازنەوە و و بەو حاڵەشەوە ناتوانن کرێ زیاد بکەن.

عەلی حسێن شۆفێرێکی دیکەی ناڕازییە، ئەو دەڵێت، “جاران غازمان وەردەگرت، لەگەڵ بەنزینەکە کە هەفتەی جارێک وەرماندەگرت، بەشی دەکردین و کێشەمان نەبوو، ئێستا جگە لەوەی غازمان نادەنێ، بەنزینەکەش بەتڕومنەتەوە دەماندەنێ”.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەنزین زۆرە لە کەرکوک و ئەوان هەست دەکەن بەئەنقەست نایاندەنێ.

سەبارەت بەو بابەتە 964 پەیوەندیکرد بە کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکانی کەرکوک، ئەوان دەڵێن، بەهۆی جەنگی ئێرانەوە، بەشێک لە وێستگەکانی باکوور زیانیان پێگەیشتووە و ناچارن بەشێک لە غازەکە رەوانەی بەغدا بکەن، سەرەڕای ئەوەش دوو ویستگەی دابەشکردنی غازیان دیاریکردووە بۆ ئەوەی رۆژانە بڕی 25 لیتر غاز بدەن بە هەر پاسێک، ئەوەی دیکەش دەکرێتە غازی ماڵان و دابەشی دەکەن.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

هەرماڵێک لە کەرکوک غازی لێببڕێت لە رێگەی GPSـەوە غازی بۆ...

هەرماڵێک لە کەرکوک غازی لێببڕێت لە رێگەی GPSـەوە غازی بۆ دابین دەکرێت