پێکهێنانی حکومەتی نوێ

سبەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەچێتە بەغدا

ئەرسەلان عەبدوڵا

سەرچاوەیەکی سیاسی ئاشکرای کرد، سبەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی سەردانی بەغدا دەکات.

بەپێی سەرچاوەکە، کە ناوی نەهاتووە و بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاندووە، سەرۆکی هەرێم گفتوگۆی لەگەڵ سەرکردەی لایەنەکانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی دەبێت.

هەروەها ئاماژە بەوەکراوە، گفتوگۆیەکانی سەرۆکی هەرێم لە بەغدا پەیوەست دەبێت بە پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق و ئەنجامی ئەو کۆبوونەوانەی دوێنێ سەرۆک وەزیرانی راسپێردراو عەلی زەیدی لە کوردستان ئەنجامی دا.

سەرۆکی وەزیرانی راسپێردراوی عێراق دوێنێ لە هەولێر و سلێمانی گفتوگۆی لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان کرد سەبارەت بە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت.