کشتوکاڵ چاوی لەسەرە

بەشێک لە پەتاتەی چێندراوی سنووری ئاکرێ کەڕوو لێی داوە

فەرهاد حەسەن

لە قەزای ئاکرێ بەشێک لە پەتاتەی چێندراوی ئەمساڵ کەڕوو لێیداوە تیمەکانی کشتوکاڵیش چاوی لەسەر ئەم گرفتەیە و خەریکی دئارئکردنی نەخۆشییەکە و چارەسەرکردنی.

کشتوکاڵی پارێزگای دهۆک بڵاویکردەوە،  دوای پێزانینیان بەو نەخۆشییەی لەناو پاتاتە بڵاوبوەتەوە تیمێکی بەشی پاراستنی رووەک لە کشتوکاڵی ئاکرێ راسپێردراوە بۆ بەدواداچوون.

تیمەکە بۆی ئاشکرا بووە کە ئەو نەخۆشییەی رووبەڕووی پەتاتەکە بووەتەوە بریتییە لە کەڕوو، کە بەهۆیەوە بەشێکی گەڵاکانی پەتاتەی سووتاندووە، بۆیە رێنمایی پێویستییان بە جوتیاران دا بۆ ئەوەی زوو چارەەسەری بکەن و بەرهەمی ئەمساڵیان تەندروست بێت.