کەباب و گۆشت برژان عایدی پیاوانە و شیوەکەش عایدی ژنان

عەبدولعەزیز خالند- هەولێر

هەر وتیان بەهارە، مەڵبەندی کوردان شیرینە و دەشتودەر سەوز دەبێت و هاوڵاتیانیش پەیتا پەیتا دەچنە سەیران بە مەنجەڵە بریانی و دۆڵمە و تشریبەوە و کەشێکی خۆش بەسەردەبەن.

هەینیە و کەشەکەی خۆشە و پەیامنێری 964 لەسەر رێگای مەسیفە و هاوڵاتیان دەدوێنێت، مام حاجیەک چایی خستووەتە سەر دار و دەڵێت، سەیران دار و چاییەکەی تێدا نەبێت تامی نییە و بەهارەکەشی خۆشە، بەڵام لەبەر زەخت و سوکەری ناتوانین خواردن زۆر بخۆین.

پیاوەکان لە سەیران دەبنە شێف و ژنانیش کەمتر کاردەکەن، لەم کەین و بەینە پیاوێک دانیشتووە بە دیار مەنجەڵێک تشریبەوە و دەڵێت، دایکی منداڵان ئیسراحەتە بەڵام قوڕی بەسەری هەفتەی داهاتوو تۆڵەی لێدەکەمەوە.

پێداچوونەوە: پەری ساڵح

سەرۆکی شارەوانی قەرەداغ داوا لە گەشتیاران دەکات ژینگە...

سەرۆکی شارەوانی قەرەداغ داوا لە گەشتیاران دەکات ژینگەی سەیرانگاکان بپارێزن