ئه‌و ماده هۆشبه‌رانه‌ى كه ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه... وێنه: بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان.
ده‌یانویست له هەولێر و دهۆک کڕین و فرۆشتنی پێوەبکەن
سێ كه‌س به ماده‌ى هۆشبه‌ره‌وه له دوو بازگه‌ى هه‌ولێر ده‌ستگیركراون
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانەوە ده‌ڵێت له سه‌ره‌تاى ئه‌م مانگه‌وه تاوه‌كو ئێستا له سنوورى هه‌ولێر توانیویانه سێ كه‌س به‌ماده‌ى هۆشبه‌ره‌وه ده‌ستگیر بكه‌ن كه ده‌یانویست له دهۆك و هه‌ولێر بڵاویبكه‌نه‌وه.
له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه وێنه‌یه‌كی بۆ 964 ناردووه، ئاماژه به‌وه‌ده‌كات ده‌ستگیركردنى ئه‌م سێ كه‌سه له دوو چالاكی جیاواز بووه له لە سەرەتای ئه‌م مانگه، تاوه‌كو ئه‌مڕۆ 18.12.2024 .
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی بازگەکانی سەر بە (بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاساییش) لە بازگەكانی (دێگەڵە) و (سماقوڵی) توانیان بڕی 2.5 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆرەکانی هیرۆین و حەبی کپتاگۆن و ماریجوانا دەستبەسەردا بگرن.
ئه‌و كه‌سانه‌ى ده‌ستگیركراون، بەنیاز بوون ئەم بڕە ماددە هۆشبەرانە لە شاره‌كانی هەولێر و دهۆک بڵاوبکەنەوە و کڕین و فرۆشتنی پێوەبکەن..
ده‌شڵێت “لە دادگا دۆسیەی تاوان بۆ هەرسێ تۆمەتبار کراوەتەوە و بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵیەکان رووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە”.