78 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر هه‌ڵكرا

ئه‌مڕۆ رۆژی ئاڵایه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

ئه‌مڕۆ 17.12.2024 رۆژی ئاڵایه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان‌، بۆنه‌یه‌كی نیشتمانییه‌ به‌ڵام پشووى فه‌رمى نییه‌.

دیاریكردنى ئه‌م رۆژه‌ به‌پێی یاسا بووه‌ و به ‌بڕیاری په‌رله‌مانی كوردستان، 17ی كانونی یەكەمی هه‌موو ساڵێك، به‌ رۆژی ئاڵا له‌ هەرێمی كوردستان دیاریكراوه‌‌.

له‌ ته‌واوى داموده‌زگا فه‌رمییه‌كانى هه‌رێمی كوردستان كاتێك ته‌رخان ده‌كرێت بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاڵا و ئه‌نجامدانى چالاكی جۆراوجۆر.

له‌ رێكه‌وتى 19.6.2004 پەرلەمانی کوردستان بە بڕیاری ژمارە (48) رۆژی 17ی كانوونى یه‌كه‌مى هه‌موو ساڵێكی وەک رۆژی هەڵکردنی ئاڵای کوردستان و هاوکات رۆژی دایک لە کوردستان دیاریی کرد، لە ساڵی 1999 بە بڕیارێک لە پەرلەمانی كوردستان ئەو ئاڵایە بە ئاڵای فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستانی ناسێندرا.

مێژووی هەڵکردنی ئاڵای کوردستان بۆ 78 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر دەگەڕێتەوە، كه‌ لە رۆژی 22.1.1946 لە رێوڕەسمی راگەیاندنی كۆماری كوردستان لە گۆڕەپانی چوارچرای شاری مەهاباد، بۆ یەكەمجار بە فەرمی ئاڵای کوردستان هەڵدراو و بوو بە رەمزی كۆماری كوردستان.

بۆچی ئەمڕۆ کراوەتە رۆژی ئاڵای کوردستان؟

بۆچی ئەمڕۆ کراوەتە رۆژی ئاڵای کوردستان؟

رۆژی ئاڵا؛ چوار رەنگ و چوار ئەلف

رۆژی ئاڵا؛ چوار رەنگ و چوار ئەلف