ده‌نگۆیه و 964 به‌دواداچوونى بۆ كرد
“له ئامێدی و سه‌رسنگ هاوڵاتییه‌كی زۆر تووشی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه بوونه”
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له سنوورى قه‌زاى ئامێدى سه‌ر به دهۆك، ده‌نگۆ بڵاوبووه‌ته كه ژماره‌یه‌كی زۆرى هاوڵاتیان تووشی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه بوونه، به‌ڵام ته‌ندروستى ئامێدى ئه‌وه ره‌تده‌كاته‌وه.
ده‌نگۆكه، به فراوانى له سۆشیاڵ میدیاكان بڵاوكراوه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ وێنه‌ى چه‌ند كه‌سێك كه گوایه تووشی شێرپه‌نجه بوونه، وێنه‌ى بورجى كۆمپانیاكانى پهيوهندیشیان بڵاوكردووه‌ته‌وه وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك كه هۆكارى تووشبوونى ئه‌م هاوڵاتیانه‌ن به شێرپه‌نجه.
باس له‌وه ده‌كه‌ن ته‌نیا له دوو گه‌ڕه‌كى كۆمه‌ڵگه‌ى ئازادى له ناحیه‌ى سه‌رسنگ 19 هاوڵاتی و له ته‌واوى سنوورى قه‌زاى ئامێدیش حاڵه‌ته‌كان گه‌یشتوونه‌ته 750 توشبوو.
مه‌سعود بۆتى، یاریده‌ده‌رى به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌ندروستى قه‌زاى ئامێدی به 964ـى راگه‌یاند، ئه‌م ده‌نگۆیانه راست نین و هیچ داتا و ئامارێك له‌سه‌ر ئه‌م نه‌خۆشیه به‌وشێوه‌یه لای ئه‌وان نییه.
وتیشی “له ته‌واوى سنوورى قه‌زاى ئامێدی دوو تاوه‌كو سێ حاڵه‌ت هه‌ن، نه‌ك ئه‌و ژماره زۆره‌ى كه باس ده‌كرێت”.
باس له‌وه‌ش ده‌كات پێشتر كاریان له‌سه‌ر ئه‌م ده‌نگۆیانه كردووه له‌گه‌ڵ پسپۆڕانى شێرپه‌نجه له دهۆك قسه‌یان كردووه پێیان راگه‌یاندوون كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بورجه‌كان نه‌بوونه‌ته هۆكار بۆ تووشبوونى شێرپه‌نجه.