بۆ واژۆکردنی رێککەوتنێک
وەزیری نەوتی عێراق سەردانی تورکیا دەکات
964+
شۆڕش قادری
وەزیری نەوتی عێراق سەردانی تورکیا دەکات و رێککەوتنێک بۆ گەیاندنی نەوت بۆ بەندەری جەیهان واژۆ دەکات.
میدیای عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، بڕیارە باسم عەبادی وەزیری نەوت بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵا سەردانی تورکیا بکات بۆ واژۆکردنی رێککەوتنێک بۆ گواستنەوەی نەوتی خاوی عێراق لە رێگەی بۆرییەوە بۆ بەندەری جەیهان.
هەفتەی رابردووش عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق بەیاوەری شاندێکی باڵا چووە ئەنقەرە و چەند رێککەوتنێکی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای تورکیا واژۆ کرد.