دوو رۆژى دیکە بەردەوام دەبێت، بچۆن

دووەمین فێستیڤاڵى بازاڕ لە کفرى دەستیپێکرد

964+

وریا فەتاح

دواى ساڵێک، ئەمڕۆ فێستیڤاڵى بازاڕ لە کفرى دەستیپێکرد، جگە لەمڕۆ دوو رۆژى دیکە بەردەوام دەبێت، ساڵى پار 55 هەزار کەس سەردانى فێستیڤاڵەکەیان کردبوو.

قایمقامییەتى کفرى بڵاوى کردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە 12.12.2024، فێستیڤاڵەکە دەستیپێکرد و خواردنە کوردەوارییەکان و بەرهەمى دەستى و چەندین کەلوپەلى دیکە نمایشکران.

یەکەمین فێستیڤاڵى بازاڕ لە کفرى ساڵى پار بوو.

فێستیڤاڵەکە لە ژێر چاودێری قایمقامیەتی قەزای کفری و بە سپۆنسەری رێکخراوی هاوکاری ئەڵمانی و بە هاوکای بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری کفری و کۆمپانیای جاف سیتی لە پارکی شاری یاری کفری بەڕێوە دەچێت.

فێستیڤاڵەکە ماوەی سێ رۆژ دەخایەنێت و ژمارەیەکی زۆر خاوەنکار و خاوەن پیشە دەستییەکان و کۆمپانیای ناوخۆیی و بیانی بەشدارن تێیدا.

وەک ئەوەى قایمقامییەتى کفرى باسى دەکات، چاوەڕوان دەکرێت جگە لە هاوڵاتیانی کفری، لە ماوەی ئەم سێ رۆژەدا گەشتیارێکی زۆر لەناوچەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراقەوە روو بکەنە کفری و سەردانی فێستیڤاڵ و شوێنە گەشتیاری و شوێنەوارییەکانی شارەکە بکەن.

یەکەمین فێستیڤاڵى بازاڕى کفرى لە 28.12.2023 دەستیپێکرد، ماوەی سێ رۆژ بەردەوامی ھەبوو و تێیدا 55 هەزار گەشتیار سەردانیان کرد و نزیکەى 400 ملیۆن دینار ئاڵوگۆڕى کڕین و فرۆشتن کراوە.

55 هەزار کەس سەردانی فێستیڤاڵی کفریان کردووە

55 هەزار کەس سەردانی فێستیڤاڵی کفریان کردووە