تەمەنى 11 ساڵە و گەشتیارە

هێشتا چارەنووسی منداڵە ونبووەکەی زەڵم نادیارە


ئەمەل ناجى- هەڵەبجە

لە درەنگانی ئێوارەی ئەمڕۆوە منداڵێکی تەمەن 11 ساڵ، لەسەر چەمەکەى زەڵم ونبووە و هێشتا نەدۆزراوەتەوە و تیمەکانیش سەرقاڵى گەڕانن.
منداڵەکە لە رەگەزى کچە و گەشتیارى خەڵکى پارێزگاى کەربەلایە، بە وتەى دایکى منداڵەکە کە بە 964ـى وتووە، کچەکەى لە دەورووبەرى کاتژمێر 5ـى ئێوارە بۆ وێنەگرتن چووەتە نزیک ئاوەکە و دواتر نەگەڕاوەتەوە و دیارنییە.

گومانەکان بۆ ئەوە دەچن کچەکە خنکابێت، هەربۆیە لە ئێستادا تیمەکانی بەرگری شارستانی، پۆلیس، تەندرووستی، گەشتوگوزار، بە هاوکاری خەڵکی ناوچەکە پێکەوە دەگەڕێن و بۆ دۆزینەوەی سەرەداوێک.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح