لێکۆڵینەوە دەستیپێکردووە
رووداوێکی هاتوچۆ دوو برینداری لێ کەوتەوە
ئەحمەد مستەفا
هاتوچۆی گەرمیان دەڵێ، ئۆتۆمبێلێک لە نزیک گوندی دەورە خۆی بەدیواری باخێکدا کێشاوە، دوو کەس برینداربوون کە تەمەنیان 21 و 23 ساڵە و رەوانەی نەخۆشخانە کراون.
درەنگانێکی شەو، ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا ئەڤەلۆن بەئاراستەی “گوندی ساڵەح” ئاغا رۆیشت بوو دوای ئەوەی کۆنترۆڵی لەدەستدا بوو لە نزیک گوندی “دەورە” خۆی بەدیواری باخێکدا کێشا، بەهۆیەوە شۆفێر و سەرشینێکی برینداربوون.
بریندارەکان لەدایک بووی ساڵی 2003 و 2005، دوای وەرگرتنی چارەسەر لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار، پاشان سەرنشینەکەی گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەی سلێمانی.
وەک هاتوچۆی گەرمیان بڵاوی کردووەتەوە، تیمی هاتوچۆ لێکۆڵینەوەی لە رووداوەکە دەستپێکردووە بۆ زانینی هۆکار و چۆنیەتی رووداوەکە.