ئاوارەكانی كەمپی باریكە

بەبۆنەی ئازادیی سوریا لە عەربەت شیرینییان بەخشییەوە

+964

دیلان محەمەد جەزا

ئاوارەکانی کەمپی باریکە سەردانی بازاڕی ناحیەی عەربەتیان کرد و شیرینیان بەخشیەوە بەبۆنەی ئازادکردنی سوریاوە.

بانو نەبەز مامۆستای سەرپەرشتیار بە 964 وت، ئەمڕۆ هاتوونەتە بازاری ناحیەی عەربەت، قوتابیەکانیان  شیرینیان هێناوە و بەسەر کاسبکاران و هاوڵاتیانی ناحیەكەدا دەیبەخشنەوە، ئەمەش وەك خۆشیدەربڕین بەبۆنەی ئازادکردنی سوریاوە.

باسی لەوەش کرد، دڵخۆشن بە ئازادکردنی وڵاتەکەیان و هەندێکیان دەیانەوێت بگەڕێنەوە بۆ زێدی خۆیان.

964 چەند قوتابییەكی ئاوارەی دواند و ئەوانیش رایانگەیاند، حەزدەكەن بگەڕێنەوە وڵاتەكەیان، بە تایبەتی ئەگەر بارودۆخەكە لەبار بێت و ئارام بێت.

كەمپی باریكە لە ناحیەی عەربەت تایبەتە بە ئاوارەكانی رۆژئاوای كوردستان، دوو هەزار و 300 خێزان لە كەمپەكەدان و 10 ساڵ پێش ئێستا دروست كراوە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

لە كەمپی باریكە كێشەی كەمیی ئاو هەیە

لە كەمپی باریكە كێشەی كەمیی ئاو هەیە