ئێران و ئەمریکا
بۆچی چی بووە؟
دانیشتنەکەی سویسرا ناکرێ
ئەحمەد مستەفا
لە بڵاوکراوەیەکی کتوپڕدا وەزارەتی دەرەوەی سویسرا یایگەیاند، دانیشتنی نێوان شاندی ئێران و ئەمریکا لەبارەی پرسە هەڵپەسێردراوەکان و یاداشتەکەیان بەڕێوەناچێ.
بڕیار وابوو ئەمڕۆ هەینی 19.6.2026، ئەمریکا و ئێران لە هاوینەهەواری بێرگنشتۆک کە دەکەوێتە ناوەڕاستی سویسرا کۆببنەوە، بەڵام وەک راگەیەندراوە بۆ کاتێکی نادیار دواخرا.
ئەوە هاوکاتە لەگەڵ ئەوەی، شەوی رابردوو وتەبێژی کۆشکیی سپی رایگەیاند، سەردانەکەی جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا بەهۆی تەواونەبوونی ئامادەکارییە تەکنیکییەکان دواخراوە.
ڤانس رۆژی پێنجشەممە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندبوو کە ماوەی 60 رۆژی یاداشتی لێکتێگەیشتنەکە لەگەڵ ئێران دەستیپێکردووە، ناوبراو بە رۆژنامەنووسانی لە کۆشکی سپی راگەیاند: دەڵێم ماوەی 60 رۆژەکە ئەمڕۆ بە رەسمی دەستیپێکردووە، و ئەمڕۆش دەست بە ژماردنی پێچەوانە دەکەین.
هەروەک وتی، دانوستانە کۆتاییەکان مەرجەکانی تایبەت بە گەروی هورمز بۆ قۆناغی دوای 60 رۆژەکە دیاری دەکەن.