فیفا رەتی دەکاتەوە خەڵک نەتوانن تیکێتی یارییەکانی مۆندیال بکڕن
تیکێت گرانە و یاریگاکان چۆڵیان پێوە دیارە
ژووری هەواڵ
بەهۆی گرانی تیکێتەوە ئەمساڵ یارییەکانی مۆندیال چۆڵیان پێوە دیارە و بەشێکی زۆر لە کورسییەکان نەگیراون و بەتاڵن.
ئەمەش شتێکی چاوەڕواننەکراو بوو بۆ یارییەکانی مۆندیال، بەڵام فیفا نکۆڵی لەمە دەکات و دەڵێت، تاوەکو ئیستا تیکێتێکی زۆری یارییەکانمان فرۆشتووە و یاریگاکانیش پڕن لە هاندەر، کێشەکە ئەوەیە خەڵک ئێستا بروا بەم دیمەنانە ناکات.
لە یاریگاکانی مەکسیک و کەنەداش بەهەمان شێوە، بەشێکی زۆری کورسی هاندەران چۆڵن و رۆژنامەی تێلێگرافی بەریتانی، راپۆرتێکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، یاریەکەی کۆریای باشوور و چیک تیکێتەکانی لەنێوان 400 بۆ پێنج هەزار دۆلار دابووە و ئاماژەی بەوە کردووە، کاتێک تیکێت بەو گرانییە بفرۆشرێ دەبێ چاوەڕێی ئەوەش بکەی کە یاریگاکان پڕ نەبێتەوە.