لۆگۆی ئەپی تیک تۆک - وێنە: Google
پێچەوانەی رێکاری بڵاوکردنەوە کاریان کردووە
تیک‌تۆک: چوار ملیۆن و 690 هەزار ئەکاونتمان لە عێراق سڕیوەتەوە
ئەحمەد مستەفا
له چاره‌كی چواره‌می ساڵی 2025، تەنیا لە عێراق کۆمپانیای بڵاوکراوەی تیک‌تۆک چوار ملیۆن و 690 هەزار ئەکاونت و ڤیدیۆیی سڕیوەتەوە، کە سەرجەمیان پێچەوانەی رێکاری بڵاوکردنەوە کاران کردووە.
لەوانە؛ بڵاوکردنەوەی توندوتیژی، ئەکاونتی فەیکی سەرچاوە نادیار، ئەکاونتی منداڵی خوار تەمەنی نائاسایی، تیرۆر و هاندان بۆ سەرکێشی بوون.
تیكتۆك بۆ ئەو ئامارە راپۆرتێکی بڵاوکردووەتەوە، وەک دەری دەخات لە سڕینەوەی ئەکاونت و ڤیدیۆ، ئەوان زیاتر له 11 ملیۆن و 700 سەرچاوە نادیار و سیاسەتی هەڵەی بڵاوکردنەوەیان ئاشکراکردووە، له وڵاتانی ناوچه‌كه‌دا و سڕاونه‌ته‌وه.
له‌وانه عێراق 4.69 ملیۆن، سعودیە 2.9 ملیۆن، میسر 2.38 ملیۆن، لوبنان زیاتر له یه‌ك ملیۆن و ئیمارات 787 هه‌زار ئەکاونت، ئەوەش به‌هۆی تێپەڕاندنی رێکارەکانی بەکارهێنان بووە، کۆی گشتی سڕینەوەکان له هه‌مو وڵاتان گه‌یشتووه‌ته 99.9%.
تیک‌تۆک، پابه‌ندبوونی خۆی به په‌روه‌رده‌كردنی ژینگه‌یه‌كی دیجیتاڵی سه‌لامه‌ت بۆ به‌كارهێنه‌رانی له وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری ئه‌فریقا دەربڕیوە.