"دووبارەی بکاتەوە سزا دەدرێت"
گەڕەکەکانی بازیان حاڵیان نەماوە بەدەست مانگاوە
ئەحمەد محەمەد – سلێمانی
ژمارەیەک مانگا لە قەزای بازیان بەرەڵا کراون و دەچنە گەڕەکەکانی ئەو قەزایە و دەبنەهۆی بێزارکردنی هاوڵاتییان.
هاوڵاتییەک لە گەڕەکی هەیاسییەكانی قەزای بازیان ڤیدیۆی چەند مانگایەکی گرتووە و و بۆ 964ـی ناردووە و دەڵێت، ئەم دیاردە ناشرینە لە بازیان بەردەوامە و خەڵكی بێزار كردووە، واز لەو دیاردە ناشرینە بهێنن و مانگا لەسەر تەنەكەی خۆڵ بەخێو ناكرێت.
لەسەر ئەم بابەتە، تارق رەشید قایمقامی بازیان بە 964ی وت، ئەمڕۆ پێنجشەممە 21.5.2026، خاوەنی مانگاکانم ئاگادار كردووەتەوە، ئەگەر جارێکی دیکە مانگاکانی بەرەڵا بکات سزا دەدرێت.
وەك باسی دەكات، ئەوان ناتوانن دەست بەسەر مانگاكاندا بگرن، چونكە ئاژەڵەكان پێویستیان بە ئالیك و بەخێوكردنە و ئەوەش كارێكی قورسە، بەڵام دوای تەواوبوونی ئەو مۆڵەتەی بۆیان دانراوە، كارەبای گەوڕەكان دەبڕن، دواتریش دەیانڕوخێنن و لەناو كۆڵانەكانی قەزای بازیان كۆتایی بەو دیاردەیە دەهێنین.
پێذاچوونەوە: هەژان هادی