دیمەنی ئەو دارەی دەستیبەسەردا گیراوە.وێنە،پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی
بە زیادکردنی ئاشکرا
300 داری بڕاوە لە سنووری پیرەمەگروون دەستی بەسەردا گیراوە و لە شوێنی خۆی فرۆشرا
964+
توانا نەقی
لە سنووری پیرەمەگروون لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە 300 دار بڕاوەتەوە دوای بەدواداچوونی پۆلیسی دارستان دەستیان بەسەر دارە بڕاوەکاندا گرتووە و هەر لەو شوێنە فرۆشتوویانەتەوە.
ئەمڕۆ شەممە، پۆلیسی دارستان و ژیبگەی سلێمانی بڵاویکردەوە، ئەو دارانە لە گوندی کەڵەشێرەی سەربە ناحیەی پیرەمەگروون بڕاونەتەوە کەسیشیان لەو دەورووبەرە نەبینەوە.
دەشڵێت، شوێنەکە سەخت بووە و هیچ ئامێرێکی گواستنەوەش نەبووە نەیانتوانیوە ئەو 300 دارە بگوازنەوە، بۆیە بە شێوەی زیادکردنی ئاشکرا فرۆشتوویانە و پارەکەیان گەڕاندووەتەوە بۆ خەزێنەی حکومەت.