پۆلیس: ئاگاداری پەیوەندیکردنەکان بن
لە ئاکرێ چەند کەسێک بەناوی کەسایەتییەکانەوە داوای پارە لە هاوڵاتیان دەکەن
فەرهاد حەسەن
پۆلیسی ئاکرێ ئاگادارییەکی بڵاوکردووتەوە و داوا لە هاوڵاتیان دەکات بەهەموو پەیوەندییەکی تەلەفۆنی باوەڕمەکەن کە هەرچ داواکارییەکیان هەبێت چونکە دەڵێت “ئەو کەسانەی پەیوەندی دەکەن جێگەی گومانن”.
ئاگادارییەکەی پۆلیس بۆ هاوڵاتیانی هەردوو قەزای ئاکرێ و بەردەڕەشە و پێیان دەڵێت لە ماوەی رابردوودا چەند کەسێک هەڵساون بەناوی کەسایەتییە دیارەکان و ئەفسەر و فەرمانبەرانەوە لە رێگەی (واتساپ و فایبەر) و پلاتفۆڕمەکانی سۆشیال میدیا پەیوەندیان بە هاوڵاتیان کردووە و داوای پارەیان لێکردوون.
داوایان لێفەکات بەو جۆرە پەیوەندیکردن و قسەکردنانەیان هەڵنەخەڵەتێن چونکە ئەوانە فێڵبازن ، لەکاتی هەر پەیوەندییەکی لەم جۆرەدا راستەوخۆ پەیوەندی بە ژمارە 104 پۆلیس و یاخود ئەو ژمارەیەوە بکەن (07511104104) بۆ ئەوەی بتوانین رێکاری یاساییان لەنەرامبەردا بگرینە بەر.