تەمەنى 16 ساڵە

مێردمنداڵێک لە بەنداوى بەستۆرەدا خنکا


ئەحمەد شەمزین- هەولێر

کەمێک لەمەوبەر، مێردمنداڵێکى تەمەن 16 ساڵ لە بەنداوى بەستۆرەدا خنکا و تیمەکان سەرقاڵى دەرهێنانەوەى تەرمەکەن.

موقەدەم شاخەوان سەعید، وتەبێژى بەرگرى شارستانى هەولێر بە 964ـى وت،” تیمێکمان لەهەولێر و تیمى بەستۆرە، گەیشتوونەتە شوێنەکە بۆ دۆزینەوەى تەرمەکەى”.

بەپێى زانیارییەکانى سەرچاوەیەکى بەرپرس کە بە 964ـى داوە،”ئەو کەسەى خنکاوە تەمەنى 16 ساڵە و دانیشتووى گەڕەکى کورانى مەخمورە”.

لاى خۆیەوە، موقەدەم سەمیر جەمیل، بەڕێوەبەرى بەرگرى شارستانى پیرمام بە 964ـى وت،”ئەوە یەکەم حاڵەتى خنکانە لە بەنداوى بەستۆرە تۆمار بکرێت”.

بەنداوى بەستۆرە دەکەوێتە سنوورى هەولێر کە تواناى گلدانەوەى 20 ملیۆن مەتر سێجا ئاوى هەیە کە 30 مەتر قوڵە و بەرزییەکەشى 35 مەترە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح