"باوکی لاوی بۆی هێناوی"

کاسبکارێک هەر بەقسەی خۆش موشتەرییەکی زۆری لەخۆی کۆکردووەتەوە

964+

ئەمەل ناجی – هەڵەبجە

“باوکی لاوی بۆی هێناوی” ئەمە هاوار و قسەی سەر زاری کاسبکارێکی ناو بازاڕی هەڵەبجەیە کە رۆژانە بەم ستایلە و بەقسە خۆشەکانی موشتەرییەکی زۆر بۆ لای خۆی رادەکێشێت.

خەڵات ئەمین عارەبانەیەکی داناوە و هەر بە باوکی لاویـش ناسراوە، ئەو بە 964ـی وت، “ئەمڕۆ کاهو و سیری تەڕم هەیە بۆ فرۆشتن ئەوەندە دوورن لەیەک، فیلیش ناتوانێ بەیەکەوە بیانفرۆشێت، بەڵام کاسپییەکەی من وایە، هەر رۆژە و بابەتێک ئەفرۆشم بە پێی خواستی خەڵک، ئەم ماوەیەش زیاتر بابەتی بەهاری و قارچکم فرۆشتووە”.

بەقسەی خۆی، شێوازی فرۆشتنەکەی ئەوەندە بووەتە جێی سەرنج کە خەڵک لە شارەکانی دیکەشەوە یان خۆیان دەچن بۆ لای، یان کەسێکی دیکە رادەسپێرن بۆ ئەوەی بەرهەمەکانی لێ بکڕن، وەک خۆی دەڵێت، هەندێک جار بەهۆی نیاز و پێویستی خەڵک نییە کە شتەکانی لێ دەکرن، تەنیا لەبەر خۆشەویستییە.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

هەندێک کاسبکاری هەڵەبجە بەس بەشی ئەمڕۆ نانیان ھەیە

هەندێک کاسبکاری هەڵەبجە بەس بەشی ئەمڕۆ نانیان ھەیە