قالیباف (سەرۆکی پەرلەمانی ئێران):

“شەڕ چووەتە سەردەمێکی نوێ پێویستە بە شێوەی جیهادی وڵات بەڕێوەببەین”

فەرهاد حەسەن

محەمەد باقر قالیباف، لە دووەی پەیامی دەنگیدا کە ئەمڕۆ میدیاکانی ولاتەکەی بڵاویانکردوەتەوە، دەڵێت شەڕ چووەتە سەردەمێکی نوێ، بەرپرسانی جێبەجێکاریش ئاگادارن کە رۆڵی ئەوان لە جاران کاریگەرتر بووە و بۆیە دەبێت لەگەڵ پلاندانان و بەڕێوەبردنی جیهادی وڵات بەڕێوە ببەن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، دوژمن بە گوشاری ئابوری بە دوای تەسلیمبوونی ئێرانەوەیە، بەڵام ئەوان ئەگەری هێرشی سەربازی بە تایبەتی “هێرشی تیرۆریستی” بە کەم سەیر ناکەین.

دەشڵێت “سەرکەوتنی کۆتایی لە شەڕدا ئێران دەگۆڕێت بۆ یەکێک لە یاریزانە کاریگەرەکانی سیستەمی نێودەوڵەتی”.

رووی لە ئێرانییەکانی دەرەوەش کردووە،م کە دەتوانن لە دەرەوەی وڵات یەکێک لە پایە گەورەکانی تێکشکاندنی دوژمن بن و بەرپرسان ناچار بکەن تواناکانیان بۆ یارمەتیدانی ئێران کەڵک وەربگرن.