"کارەکە سەرکەوتوو بووە"

عەزلی یەکێک لە بۆرییەکانی بەنداوی دوکان کرا

ئەحمەد مستەفا

ئەمڕۆ پينجشەممە 14.6.2026، کارمەندانی بەرهەمهێنانی ووزەی کارەبای دوکان بە هاوبەشی تیمی غەواس لە بەرگری شارستانی دوکان، هەڵسان بە لابردنی کەڤەری داخستن و عزلکردنی یەکێک لە بۆرییە سەرەکیەکانی بەنداوەکە.

ئەو کارە بۆ ئەوەبوو، ئاوی پەمپەکان کاربکەن بۆ ساردکردنەوەی تۆرباینی ژمارە “4”کە پێشتر لەلایەن هەمان تیمەوە لەقوڵایی نزیکەی شەش مەتر لەناو ئاوەکە لە دیوی زێیەکە دانرابوو.

ئەندازیار ئەبوبەکر حەمەد، بەڕێوەبەری وێستگەی کارۆئاوی دوکان لە راگەیەندراوێکدا دەڵێ، لە مێژووی وێستگەکەدا یەکەمجارە ئەو شێوە عزلکردنە ئەنجام بدرێت بۆ چاککردنەوە و نۆژەنکردنەوەی ڤاڵڤ و پەمپی ئاوی ساردکردنەوە لەلایەن هۆبەی چاکسازی تۆرباینی وێستگە.

ئەو دەڵی،  کارەکە بەسەرکەوتوویی و سەلامەتی ئەنجامدرا، هەربۆیە  قایمقامی قەزای دوکان بە وەکالەت سەردانی وێستگەکەی کردووە و تیمەکانی لەکاتی ئیشەکەدا بەسەرکردەوە و دەستخۆشی لێکردن کە بەسەرکەوتویی کارەکەیان ئەنجامداوە.

عەزل، هۆکارێکە بۆ نەهێشتن یاخود کەمکردنەوەی گەیاندن و تێپەڕبوونی گەرمی، ساردی، دەنگ و شێ، لە دەرەوەی باڵەخانەکان بۆ ناوەوەی باڵەخانەکان یاخود بە پێچەوانەوە. عەزل دەکرێت ئەنجام بدرێت بۆ رووپۆشکردنی (دیوار، زەوی، سەقف، سەربان و بۆڕی).

دیمەنەکان کارەبای سلێمانی بڵاوی کردووەتەوە؛