عەیار 21 ملیۆنێک دیناری ساف کرد
زێڕ دیسان گرانبوو؛ هەر مسقاڵێک 20 هەزار دیناری چووەسەر
شۆڕش قادری
زێڕ دیسان گرانبوو و هەر مسقاڵێک 20 هەزار دیناری چووەسەر، یەک ئۆنسیش بە 4665 دۆلارە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 6.5.2026 نرخی یەک ئۆنسی زێڕ بە چوار هەزار و 665 دۆلار دیاریکراوە و نرخی دۆلاریش لەسەر 152 هەزار و 850 دینار هەژمار کراوە، هەر مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 ملیۆنێک دیناری ساف کردەوە لەکاتێکدا دوێنێ بە 980 هەزار دینار بوو.
سەندیکای زێڕنگەرانی هەولێری پایتەخت نرخى هەر مسقاڵێک زێڕى بۆ ئەمڕۆ بەم شێوەیەی خوارەوە دیاری کردووە؛
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 22 بە ملیۆنێک و 48 هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە یەک ملیۆن دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 857 هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 14 بە 666 هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 12 بە 572 هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 9 بە 428 هەزار دینارە.
یەک ئۆنسە زێڕ 30 گرام و 100 سەنتە، بەو پێیەى هەر مسقاڵێک زێڕ پێنج گرامە، بەمە یەک ئۆنسە 6 مسقاڵ و 250 گرام زێڕە.