رۆچوون لە رێگەکانی دەرەوەی قەزای پێنجوێن - وێنە: رێگاوبانی پێنجوێن
رێگاوبانی پێنجوێن وا دەڵێت
بەڵێن بێت کەشوهەوا جێگیربوو هەموو چاڵوچۆڵییەکان چاک بکەین
ئەحمەد مستەفا
رێگاوبانی پێنجوێن بەڵێن بە هاوڵاتییانی پێنجوێن دەدەن، لەگەڵ جێگیربوونی کەشوهەوا و نەمانی مەترسی لافاو، دەستبەجێ دەست بکەن بە نۆژەنکردنەوە و چارەسەرکردنی بنەڕەتیی سەرجەم ئەو ڕێگایانەی بەهۆی بارانەوە تێکچوون.
بەڕێوەبەرایەتییەکە لە راگەیەندراوێکدا کە 964 بینوویەتی دەڵێ، بەمەبەستی لەنزیکەوە ئاگاداربوون لە زیانەکانی بارانبارین، سەردانی ناحیەی ناڵپارێزیان کردووە.
ئەوەش، بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ ئەو زیانانەی بەهۆی شەپۆلی بارانبارینی دوایینەوە لە سنوورەکە کەوتوونەتەوە.
لەگەڵ ئەوەدا، رێگای سەرەکی (ناڵپارێز – زەلان) بەسەرکراوەتەوە، کە بەهۆی لافاوەکەوە رۆچوونێکی قوڵی تێدا دروستبووە و لە ئێستادا تیمەکان خەریکی چارەسەرکردنی کاتیی کێشەکەن.
رێگاوبان دەڵێ، لێرەوە بەڵێن بە هاوڵاتیانی سنوورەکە دەدەین، کە لەگەڵ جێگیربوونی کەشوهەوا و نەمانی مەترسی لافاو، دەستبەجێ دەست دەکرێت بە نۆژەنکردنەوە و چارەسەرکردنی بنەڕەتیی سەرجەم ئەو رێگایانەی بەهۆی بارانەوە تێکچوون.