لە هەمان شوێنی دوێنێ بەدوای تەرمەکان دەگەڕێن

ئاکام غەفوور – سۆران

تیمەکانی بەرگری شارستانی سۆران لەو شوێنەی کە دوێنێ تەرمی منداڵەکەیان لێ دۆزیەوە، بەدوای تەرمی دوو منداڵەکەی دیکەدا دەگەڕێن و تا ئێستا سۆراغیان نییە.

ئەمڕۆ پێنج ڕۆژە تیمەکانی بەرگری شارستانی سۆران و هاوڵاتیانی دەڤەرەکە بەدوای تەرمی ئەو منداڵانەدا دەگەڕێن کە لە رێگەی کانی ماران بە ئۆتۆمبێلێکەوە کەوتنە نێو رووباری گەلی عەلی بەگ و خنکان.

دوێنێ سێشەممە تەرمی یەکێک لە منداڵەکان دۆزرایەوە و ئەمڕۆش تیمەکانی بەرگری شارستانی لەهەمان شوێن بەدوای ئۆتۆمبێل و تەرمی دوو منداڵەکەی دیکەدا دەگەڕێن و تا ئێستا هیچ سۆراغێکیان.

هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سۆران دوێنێ بە 964ـی راگەیاند، تیمەکانیان بە دوو شەفت کار دەکەن و تەکنیکێکی نوێ بەکاردەهێنن بۆ دۆزینەوەی تەرمەکان، ئەویش بەکارهێنانی حەفارەیە بۆ ئەوەی بگەنە قوڵایی رووبارەکە، بە ئامانجی ئەوەی ئەگەر تەرمەکان لە شوێنێک گیر بووبن، بێنە دەرەوە و سەر ئاو بکەون.