تەمەنی 10 تا 12 رۆژە
منداڵێكی تازەلەدایكبوو لە پاركێكی هەولێر هەڵگیرایەوە
964+
دەشتی عارف
سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە لە پارکێکی گەڕەکی کوێستان لە هەولێر منداڵێکی تازەلەدایکبوو دۆزرایەوە، دواتر پۆلیس گواستییەوە بۆ لە نەخۆشخانەی لەدایکبوون.
شایەدحاڵێک بە 964ـی وت، “منداڵەکە لە ناو پارکێکی گەڕەکی کوێستان دانرابوو، بە جلوبەرگی گەرم پێچرابوووەوە و مەمکەمژەیشی لەگەڵ بوو”.
شایەدحاڵەكە وتیشی، منداڵەکە رەگەزی مێ بوو، تەمەنی نزیکەی 10 بۆ 12 رۆژێک دەبوو.
سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەی لەدایکبوونی هەولێر، بە 964ـی وت، کاتژمێرێک پێش ئێستا پۆلیسی فریاكەوتنی هەولێر ئەو منداڵەی کە فرێدرابوو، هێنایە نەخۆشخانەكەیان ئێستا باری تەندروستی جێگێرە و لای ئەوان پارێزراوە تا بڕیاری کۆتایی لە لایەن دادگاوە لە بارەی چارەنووسی منداڵەكەوە دەدرێت.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا