دابەشکردنی نەوتی سپی لە وێستگەی ئیسکان لە کەرکوک _ وێنە: ئەرشیفی 964
ئەمڕۆ دەستپێدەکات
100 لیتر نەوت بە 15 هەزار دینار دەدرێتە خێزانەکانی کەرکوک
ئەحمەد مستەفا
فەرمانگەی بەرهەمە نەوتییەکانی کەرکوک رایگەیاند، پرۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی بۆ ماڵان دەستی پێکردووە، بەپێی راگەیەنراوەکە، هەر خێزانێک دەتوانێت بڕی 100 لیتر نەوت، کە یەکسانە بە نیو بەرمیل، بەرامبەر 15,000 دینار وەربگرێت.
لە هەمان کاتدا، کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکانی عێراقیش دەڵێ، پرۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق دەستی پێدەکات. بەپێی زانیارییە بڵاوکراوەکان، نرخی هەر لیترێک نەوت 150 دینارە و دابەشکردنەکە بە پشتبەستن بە کارتی ئەلیکترۆنی و سیستمی ئەلیکترۆنی ئەنجام دەدرێت.
هەروەها، ئەو هاوڵاتییانەی کۆبۆنی نەوتیان هەیە، دەتوانن لە رێگەی ئەپی “سوپەر کی” خۆیان تۆمار بکەن، بۆ ئەوەی زانیارییەکانیان تۆمار بکرێت و بتوانن پشکی نەوتی خۆیان وەربگرن.
لەبەر ئەوە، داوا لە هاوڵاتییان دەکرێت بەدواداچوون بۆ راگەیاندنە فەرمییەکان بکەن و بەکاتی خۆیان لە رێگەی ئەپەکەوە تۆمار بن، بۆ ئەوەی لە پرۆسەی دابەشکردندا کێشەیان بۆ دروست نەبێت.